بروسکه‌ی پیرۆزبایی
په‌ژاک
بۆ کۆنگره‌ی ناوندی چاک
له‌گه‌ڵ ڕیز و خۆشه‌ویستی شۆڕشگێڕانه‌ی
گه‌رم.
بزاڤی ئازادیخۆازانه‌ی گه‌لی کورد به
قۆناغێکی هه‌ستیار و تایبه‌ت دا تێده‌په‌ڕێ. دوژمنانی دژ به
ئازادی، هه‌موو ڕێبازێکی دژ به گه‌لی کورد به کار ده‌گرن بۆ
ئه‌وه‌ی له بن ده‌ستیدا بمانهێڵنه‌وه.
نه‌یارانی کورد له هه‌وڵی پیلانگێڕی دان،
دیاره دوژمن به ته‌نیا ناتۆانی سه‌رکه‌ۆێ بۆیه له خۆمان پۆاز
دائه‌تاشن. که‌سانی نه‌فس نزم و لایه‌نی به‌ستراوه و
به‌رژه‌وه‌ندیخۆاز به‌کار دهێنن و لێکمان ئه‌ترازێنن. دۆژمن به
هه‌موو هێزیه‌وه سه‌دان ساڵه له هه‌وڵی گه‌یشتن به لوتکه‌ی چیا
سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستاندایه، به‌ڵام قه‌ت سه‌رنه‌که‌وتوه،
ئه‌گه‌ر کوردی خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ر نه‌بێ هه‌رگیز ئاواتی دوژمن
نایه‌ته دی.
ده‌بێ ئێمه به وه‌شیاری و گیانی
به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه ڕێز له خۆێنی
شه‌هیده‌کانمان بگرین و نه‌هێڵین دژمن به‌و پلانه دوژمنکارانه‌یه
به‌گژ یه‌کماندا بدا و خۆێنی شه‌هیده‌کانمان به فیڕۆ بڕوا.
ئێمه هاو ده‌نگ و هاوخه‌باتی هه‌موو ئه‌و
لایه‌ن و که‌س و ڕێکخراوانه‌ین که بۆ ئازادی، ژیانێکی به ڕۆمه‌ت
و وه‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێده‌کۆشن.
له‌م ڕوانگه‌وه خۆمان به هاوخه‌باتی
ناوه‌ندی چاک ئه‌زانین که ته‌نیا ناوه‌نده‌ی کوردی جه‌سووره
خه‌بات بۆ ناساندنی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به جیهان ئه‌کات و
تێده‌کۆشی که ئه‌و کاره‌ساتانه وه‌ک ژێنوسایدی کوردان بناسرێ.
پڕ به دڵ کۆنگره‌که‌تان پیرۆز ئه‌که‌ین و
هیوادارین به‌شدارنی ئه‌م کۆنگره‌یه به دڵێکی پڕ له هیووا و
هیوای به‌رده‌وامی کار و چالاکی و چالکتر کردنی ناوه‌ندی چاک ڕۆ
له شار و وه‌ڵاتانی ئه‌روپای و شۆێنی ژیانی خۆیان بکه‌ن و گوڕ و
تین بده‌نه ئه‌م خه‌باته پیرۆزه.
وه‌فاداری خۆمان له ڕێگای
کۆنگرهکهتانهوه بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و
کوردستان و به‌تایبه‌ت ئهنفاکراو و قوربانیانی شیمیای دووباره
ئه‌که‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز و حورمه‌تیان بۆ دادهنهۆێنین.
هیوادارین به ئه‌نجامی باش به‌ره‌و داهاتوی
ڕون و ڕونتر کردنی هزری وه‌فاداری به چه‌وساوه‌کانی کورد کۆتای
به کۆنگره‌که‌تان بێنن.
یان سه‌رکه‌وتن، یان سه‌رکه‌وتن
کومیته‌ی سویدی پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان(پژاک)
Kongire_chak@yahoo.com
2007-11-26