TOC
\o
"1-3" \h \z \u
پێشه‌کی.
PAGEREF _Toc186180173 \h
3
به‌رنامه‌ی چاک.
PAGEREF _Toc186180174 \h
4
پێناسه:
PAGEREF _Toc186180175 \h
5
1. ئامانجه‌کان:
PAGEREF _Toc186180176 \h
5
2. ناوه‌ندی
چاک باوه‌ڕی وایه:
PAGEREF _Toc186180179 \h
6
3. ناوه‌ندی
چاک پشتگیری ده‌کات:
PAGEREF _Toc186180180 \h
7
4. شێوازه‌کانی
کارکردن
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی:
PAGEREF _Toc186180181 \h
7
په‌یڕه‌وی ناوخۆ
PAGEREF _Toc186180182 \h
9
به‌ندی 1:
ناوی ئه‌م ڕێکخراوه.
PAGEREF _Toc186180183 \h
10
به‌ندی 2:
ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراوی چاک..
PAGEREF _Toc186180184 \h
10
به‌ندی 3:
ئه‌ندام.
PAGEREF _Toc186180185 \h
12
به‌ندی 4:
مافه‌کانی ئه‌ندام.
PAGEREF _Toc186180186 \h
12
به‌ندی 5:
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام.
PAGEREF _Toc186180187 \h
12
به‌ندی 6:
له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌تی.
PAGEREF _Toc186180188 \h
12
به‌ندی 7:
جۆره‌کانی لێپرسینه‌وه
PAGEREF _Toc186180189 \h
13
به‌ندی 8:
ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردنی لێپرسینه‌وه و شێوازه‌کانی.
PAGEREF _Toc186180190 \h
13
به‌ندی 9:
وازهێنانی ئه‌ندام.
PAGEREF _Toc186180191 \h
13
به‌ندی 10 :
کۆمیته‌ی وڵاتان.
PAGEREF _Toc186180192 \h
14
به‌ندی 11:
ده‌سته‌ی کارگێر.
PAGEREF _Toc186180193 \h
14
به‌ندی 12:
به‌شه‌کانی ناو ده‌سته‌ی کارگێر.
PAGEREF _Toc186180194 \h
15
به‌ندی 13:
ده‌سته‌ی باڵا.
PAGEREF _Toc186180195 \h
15
به‌ندی 14:
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون.
PAGEREF _Toc186180196 \h
15
به‌ندی 15:
کۆنگره
PAGEREF _Toc186180197 \h
16
به‌ندی 16:
کۆبونه‌وه‌ی گشتی.
PAGEREF _Toc186180198 \h
16
به‌ندی 17:
ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو
PAGEREF _Toc186180199 \h
16
به‌ندی 18:
سه‌رچاوه‌کانی دارایی
PAGEREF _Toc186180200 \h
17
به‌ندی 19:
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکخراو
PAGEREF _Toc186180201 \h
17
به‌ندی 20:
لیژنه‌ی ڕاوێژکار.
PAGEREF _Toc186180202 \h
18
به‌ندی 21:
ئه‌ندامی شانازی.
PAGEREF _Toc186180203 \h
18
پاشکۆی په‌یره‌وی ناوخۆ
PAGEREF _Toc186180204 \h
19
1. ئه‌ندام:
PAGEREF _Toc186180205 \h
20
2. ئه‌ندامانی
ئاسته‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان.
PAGEREF _Toc186180206 \h
20
3. وازهێنانی
ئه‌ندام.
PAGEREF _Toc186180207 \h
21
4. کۆمیته‌ی
وڵاتان.
PAGEREF _Toc186180208 \h
21
5. به‌شه‌کانی
ناو ده‌سته‌ی کارگێر.
PAGEREF _Toc186180209 \h
21
A.
به‌شی ڕاگه‌یاندن.
PAGEREF _Toc186180210 \h
21
B.
به‌شی په‌یوه‌ندی.
PAGEREF _Toc186180211 \h
22
C.
به‌شی دارایی.
PAGEREF _Toc186180212 \h
22
d.
به‌شی
ڕێکخستن
PAGEREF _Toc186180213 \h
22
e.
به‌شی
نه‌خشه و پلان دانان
PAGEREF _Toc186180214 \h
23
F.
ئه‌رشیف..
PAGEREF _Toc186180215 \h
23
6. ده‌سته‌ی
کارگێر.
PAGEREF _Toc186180216 \h
23
7. ده‌سته‌ی
باڵا.
PAGEREF _Toc186180217 \h
23
8. ئیمایلگروپ
و به‌کارهێنانی.
PAGEREF _Toc186180218 \h
23
9.
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی.
PAGEREF _Toc186180219 \h
24
10.
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه.
PAGEREF _Toc186180220 \h
24
11. کۆنگره
PAGEREF _Toc186180221 \h
24
کوردستان له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی له دوای
ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا
ئالوگۆڕی له‌لایه‌ن داگیرکه‌ری جیاجیاوه پێکرا و
به‌ژێرده‌ستی مایه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا و تا ئێستا خه‌ڵکی
کوردستان به‌ره‌وڕووی چه‌وساندنه‌وه و هه‌وڵی
تواندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بووین، ئه‌و تاوانانه‌ی
به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان کراون که‌مترنین له‌و
تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لانی تر وه‌کو ئیندیانه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا،
ئه‌رمه‌ن، جوله‌که، کهمبۆدیهکان، هوتووه‌کانی بۆرۆندی،
توتسیه‌کانی رواندا، بۆسنیه‌کان و دارفوریهکان گه‌لی
دیکه کراون.
به‌درێژایی ته‌مه‌نی داگیرکاری له کوردستاندا، هه‌زاران
لادێ و شاره‌دێ سوتێندراو‌ن و خاپوورکراون. خه‌ڵکی کوردستان
له‌کات و سه‌رده‌می جیاجیادا به سه‌دان هه‌زاریان
ده‌رکراون یا ڕاگوێزراون و له شوێنیان‌دا تورک، فارس و
عه‌ره‌ب نیشته‌جێکراون. ناسنامه‌یان لێسه‌ندراوه یا
به‌زۆر گۆڕدراوه، ڕاوه‌دوونراون، ده‌ستدرێژی کراوه‌ته
سه‌ریان، زیندانی‌کراون، ڕفێندراون و شونبزرکراون. ئه‌و
پاکتاوه سیسته‌ماتیکیانه له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه
پیاده‌کراوه. هه‌موو ئه‌و تاوانانه به‌رامبه‌ر به بوونی
نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه
له‌به‌ر کورد بوون ڕوویانداوه.
داگیرکه‌رانی کوردستان سڵیان له به‌کارهێنانی چه‌کی
قه‌ده‌غه‌کراوی وه‌کو ژاری کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژ
نه‌کردۆته‌وه. له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی کورده‌کانی ناوچه‌ی
ده‌رسیم له ساڵانی 1937 و 1938دا ژاری کیمیاوی بۆ
له‌ناوبردنی کورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه
به‌کارهاتووه. له به‌هاری ساڵی 1987 له دێهاته‌کانی
بانه و مه‌ریوان، دێهاته‌کانی خۆشناوه‌تی وه‌کو شێخوه‌سان
و بالیسان هه‌روه‌ها دواتر شاری سه‌رده‌شت وه‌کو
یه‌که‌مین شاری کوردستان، ژاری کیمیاوی له کۆمه‌ڵکوژی
کوردان‌دا به‌کار هاتووه. له مارسی 1988 دا گه‌وره‌ترین
هێرشی کیمیاوی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی سڤیل له مێژوودا له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراق کرایه سه‌ر خه‌ڵکی بێبه‌رگری
شاری هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له ناوچه‌کانی
قه‌ره‌داغ، گه‌رمیان، ده‌شتی کۆیه، خۆشناوه‌تی،
باڵه‌کایه‌تی و بادینان ژاربارانی ئه‌م ناوچانه کرا.
کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی قه‌ڵادزێ، قارنێ و قه‌ڵاتان، عاموودا و
هی دیکه ئاماژه به پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و تاوان دژ به
مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. به‌عه‌ره‌بکردن، تواندنه‌وه و
پاکتاوی سیسته‌ماتیکیانه‌ی کورده فه‌یلیه‌کان و
ئێزدیه‌کان، کۆمه‌ڵکوژی نزیکه‌ی 8000 بارزانی له ساڵی
1983 و 182.000 هه‌زار که‌س له ساڵی 1988 دا، له‌گه‌ڵ
خاپورکردنی به‌هه‌زاران گوند و شاره‌دێی کوردستان به‌ڵگه‌ی
بوونی تاوانی ژینۆساید ده‌سه‌لمێنن.
به‌هۆی له‌بیرکردن، که‌مته‌رخه‌می و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر
به تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌سه‌ره‌تای ساڵی
2002 دا ده‌سته‌یه‌ک له کوردستانیانی هه‌نده‌ران، بوونی
ڕهگهڕێکخراوێکیان به پێویست زانی. سه‌ره‌تا له‌ژێر ناوی
"که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت
له ڕێگه‌ی پاڵتۆلک (ژووری پێشکه‌وتنخوازان) که‌مپینێک
له دایک بوو. ئه‌م که‌مپینه درێژه‌ی کێشا و خه‌ڵکی
دیکه‌ی لێ کۆبووه‌وه، که پێویستبوونی ڕێکخراوێکی
گه‌وره‌تر و خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی دوورتری هێنایه پێشه‌وه.
ئه‌وه بوو ناوی که‌مپین گۆردرا به "ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)" که
وه‌کو ناوه‌ندی چاک ناسرا. له هاوینی 2006 دا یه‌که‌م
کۆنگره‌ی خۆی به‌ست و له کار و چالاکیه‌کانی به‌رده‌وام
بووه. له‌م ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نی چاکدا گه‌لێ کار و چالاکی
گرنگ له بواره‌کانی ناساندنی ژینۆساید و
بهداگاییگهیاندنی تاوانباران ئه‌نجام دراون.
له 1-2 ی دیسه‌مبه‌ری 2007 دا ناوه‌ندی چاک کۆنگره‌ی
دووه‌می ئاوارته‌ی به‌ستا و له‌م کۆنگره‌یه‌دا ئه‌م
بهرنامهوپهیرهوهی که ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه په‌سند
کرا.
له‌م نامیلکه‌یه‌دا به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌م
ڕێکخراوه نوسراوه، که ورده‌کاری سه‌باره‌ت به ئامانج
و هه‌وڵه‌کان، چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی ڕێکخراو، پره‌نسیپه‌کان
و چۆنیه‌تی کارکردنی ئۆرگان و ئه‌ندامان ڕوونکراوه‌ته‌وه
و دیارکراون.
1.
ڕێکخراوێکی ناحکومی سڤیلی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌ندامی له زۆر
ولاتی جیهاندا هه‌یه.
2.
کاروباره ناوخۆیه‌کانی به په‌یڕه‌ویکردن له پڕێنسیپ و
پێوه‌ره دیموکراتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات.
3.
سه‌ربه‌خۆیه له هه‌ر جۆره ئایدیۆلۆژییه‌ک، بیروبۆچون و
ڕێبازێکی فکری-سیاسی و هه‌ر حیزبێکی سیاسی.
4.
له‌سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید که به‌رامبه‌ر
به گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێن کار ده‌کات.
1.
ئامانجه‌کان:
1.
هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن به دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید.
2.
لێکۆڵینه‌وه و به دۆکیومێنت کردنی ته‌واوی ئه‌و
ڕووداوانه‌ی که له مێژووی سه‌رده‌مدا بوونه‌ته هۆی
قهلاچۆکاری و کۆمه‌ڵکوژی له کوردستاندا له لایه‌ن هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه بووبێت.
3.
هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌و ڕووداوه کۆمه‌ڵکوژی و
قهلاچۆکاریانه وه‌ک هه‌وڵوته‌قه‌لای پاکسازی ڕه‌گه‌زی و
ژینۆساید له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
4.
بهمیللیکردنی کاره‌ساته‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید به
مه‌به‌ستی دروستکردنی هوشیاریه‌کی کۆی مرۆڤدۆستانه له‌نێو
کۆمه‌ڵگه‌دا.
5.
داگاییکردنی تاوانباران پێویستیه‌کی له‌پێشه، بۆ ئه‌مه‌ش
دادگای نیونه‌ته‌وه‌یی باشترین چاره‌سه‌ره. بۆیه بردنی
دۆزی کۆمه‌ڵکوژیه‌کان و ژینۆسایدی گه‌لی کورد بۆ
دادگایه‌کی ئه‌وها ئامانجێکی له‌پێشه. دادگایی‌کردنی
تاوانباران له داد
6.
کێشکردنی تاوانباران [داڕێژه‌رانی بیرۆکه‌ی پاکتاوی ڕگه‌زی
و ژینۆساید، نه‌خشه بۆکێشهرانی، جێبه‌جێکه‌رانی و
هه‌روه‌ها هاوکاره‌کانیان] بۆ دادگا.
7.
ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تاوانبار دان به ژینۆساید بنێت و داوای
لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکات.
8.
ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تاوانبار قه‌ره‌بووی زیانه مرۆیی و
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که له شوێنی ڕوداوه‌که
که‌وتووه، بکاته‌وه.
9.
به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای یاسایی دژ به‌و کۆمپانیا و
ده‌وڵه‌تانه‌ی که هاوکاری ڕژێمی به‌عسیان له فرۆشتن،
دروستکردن و په‌ره‌پێدانی چه‌کی کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژ
کردووه.
10.
درێژه‌دان به ئاشکراکردنی چاره‌نوسی ئه‌نفال کراوه‌کان،
که تائێستا چاره‌نوسی زۆرێکیان دیار نیه.
11.
درێژه‌دان به گه‌ڕانی تیمه پسپۆڕیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه و
پشکنینی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
12.
هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی 16/3 وه‌ک ڕۆژی جیهانی دژ به
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و ڕۆژی 14/4 وه‌ک ڕۆژی
ئه‌نفال.
13.
هه‌وڵدان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی 28/6 به‌رۆژی کۆمه‌ڵکوژی
کیمیاوی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وڕۆژی 2/9
وه‌ک ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
14.
هه‌وڵدان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی 13/11 وه‌ک یادی عامودا له
ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژێك به‌رۆژی دیاری کردنی
ژینۆسایدی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان.
1.
په‌ره‌پێدانی ئاگاهی و ڕۆشنگه‌ری که‌سوکاری قوربانیان و
خه‌ڵک به‌گشتی، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌ستی
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و ژینۆساید له تاوانانهکاندا، وه
هه‌روه‌ها ئه‌و مافانه‌ی که که‌سوکاری قوربانیانیان
هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگه یاساییانه‌ی که ده‌تواندرێت
بۆ به‌ده‌ست هێنانیان بگیرێته‌به‌ر.
2.
هه‌وڵدان بۆ ڕێکخراوکردنی که‌سوکاری قوربانیان و هه‌وڵدان
بۆ به‌دیهێنانی خواسته ڕه‌واکانیان:
a.
باشکردنی باری ژیانیان له‌لایه‌نی شوێنی ژیان، خانوو و
پێداویستيیه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌کانی ژیان.
b.
هه‌ڵسان به چاره‌سه‌رکردنی قوربانیه‌کانی ژینۆساید،
هه‌روه‌ها نه‌وه‌کانی دوای ژینۆساید که به‌هۆی پاشماوه‌ی
ژاری کیمیاوی و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژییه‌وه ته‌ندروستیان
ناته‌واوه و ئازار ده‌چێژن.
c.
یارمه‌تی سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌زاران مرۆڤی
قوربانی ژینۆساید(به‌تایبه‌تی هه‌زاران بێوه‌ژن و گه‌وره
کچ) که به کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تيیه‌وه ده‌ناڵێنن و
نامۆیانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و قوربانیانه بکرێت، ڕێزیان بگیرێت و
هه‌وڵبدرێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناو ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگه.
d.
یارمه‌تی منداڵانی خێزانه به‌رکه‌وتووه‌کان له بواری
خوێندن، په‌روه‌رده و پێداویستیه‌کانی رۆژانه‌یان تا ئه‌و
کاته‌ی له‌خه‌م ده‌رده‌چن.
e.
یارمه‌تی پیر و په‌ککه‌وته‌کان له لایه‌نی ته‌ندروستی،
ده‌روونی و گوزه‌رانی ژیان و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
f.
بڕینه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ قوربانیان،
خێزانه‌کانیان و پیروپه‌ککه‌وته‌کان.
2.
ناوه‌ندی چاک باوه‌ڕی وایه:
a.
ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی
و ژینۆساید له کوردستاندا، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و بوونی
مافی سه‌روه‌ریه وه‌ک هه‌ر ووڵاتێکی تر. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته، ڕێکخراوی چاک داننان به مافی بڕیاردانی
چاره‌نووس بۆ گه‌لی کورد و ئه‌نجامدانی له ڕێگه‌ی
ریفهراندۆمێکهوه به پێویست داده‌نێت.
b.
هیچ ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێک، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ
دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی دانپێنراو مافی ئه‌وه‌ی نیه
بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران ده‌ربکات. هه‌ر لێبوردنێک
له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌رکرابێت و ئه‌و تاوانبارانه‌ی
گرتبێته‌وه، به نایاسایی ده‌ناسێت.
c.
کوردستان نیشتیمانێکی فره نه‌ته‌وه، فره ئایین و
مه‌زهه‌به. جگه له کورد که‌مه نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زی
تریش ده‌ژین، وه جگه له ئیسلام چه‌ندین ئایین و
مه‌زهه‌بی تریش هه‌ن. ده‌وڵه‌تێک و ده‌سه‌ڵاتێکی سیکیولاری
[علمانی] هاوچه‌رخ که له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوونی
دانیشتوانی کوردستان، جیا له نه‌ته‌وه و ئایینیان
دابمه‌زرێت، باشترین دڵنیاییه بۆ به‌یه‌که‌وه ژیانی
ئاشتیانه و بۆ پێش‌گرتن به فشارهێنان، ئازاردان و پاکتاوی
نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و مه‌زهه‌بی له ئێستا‌و له داهاتوودا.
3.
ناوه‌ندی چاک پشتگیری ده‌کات:
a.
له که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیه‌کان، که‌مینه ئاینی
و مه‌زهه‌بیه‌کان که له ئاکامی تاوانه‌کانی
ژینۆسایده‌وه له کوردستاندا بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها دژی هه‌رجۆره فشار، هه‌وڵێکی پاکتاوکردن و
ده‌ستدرێژیه‌که بۆ سه‌ر مافه‌کانیان له ئێستا‌و له
داهاتووشدا.
b.
له هه‌موو په‌یماننامه و ڕێککه‌وتننامه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و
حه‌رامکردنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، ژاری کیمیاوی، مین
هتد..
c.
له ڕێککه‌وتننامه‌ی پێش‌گرتن به ژینۆساید، سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، مۆرکراوی 9-12-1948.
d.
له ڕێککه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌رهه‌مهێنان،
هه‌ڵگرتن، گه‌شه‌پێدان، فرۆشتن و به‌کارهێنانی چه‌کی
کیمیاوی که له 17ی ژونی 1925 له ژنێڤ بڕیاری له‌سه‌ر
دراوه و له 13ی ژانیوه‌ری 1993 له پاریس
نوێکراوه‌ته‌وه.
e.
له تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی هه‌موو ڕێکخراو و ناوه‌ندێکی
ناحکومی، دژ به پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، دژ به
هه‌ڵایساندنی جه‌نگ، به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، چه‌کی
ئه‌تۆمی، چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و به‌کارهێنانی مین.
f.
له به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ، سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، مۆرکراوی 10-12-1948.
g.
له تێکۆشان و هه‌وڵه‌کانی هه‌موو ڕێکخراو و ناوه‌ندێکی
ناحکومی، بۆ لایه‌نگری له مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تیش
مافه‌کانی ژنان و مناڵان. نه‌هێشتنی سزادان و
ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و سایکۆلۆژی زیندانیان. لابردنی
سزای له سێداره‌دان، په‌یڕه‌و نه‌کردنی سزادانی
به‌کۆمه‌ڵ. ڕێگرتن به ڕێکخستنی بازرگانی سێکس له‌لایه‌ن
کۆمپانیاکانه‌وه، هتد.
4.
شێوازه‌کانی کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی:
-
سازدان و به‌شداری کردن له کۆنفرانس، سمینار،
پێشانگای هونه‌ری و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر
ئاستی کوردستان و جیهانیدا.
-
کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه بۆ به دۆکیومێنت کردنی
تاوانه‌کانی ژینۆساید له چه‌شنی: [بڕیاره
فه‌ڕمیه‌کانی ده‌وڵه‌تی، نامه فه‌ڕمیه‌کانی ده‌زگا
ده‌وڵه‌تی و هیزه سه‌ربازیه‌کان، وێنه‌ی فۆتۆگرافی و
فیڵمی دۆکیومینتی، هتد].
-
ڕێکخراو له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی رۆژ ده‌روات و هه‌ڵوێست
له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کان یان هه‌نگاو و ڕێککه‌وتنه
گومانلێکراوه‌کان له لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵات و
ده‌زگایه‌که‌وه بکرێت، وه‌رده‌گرێت. لێکۆڵینه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه ده‌کات، پێشێلکاریه‌کان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به ئاکسیۆنی پێویست هه‌لده‌ستێت.
-
ڕێکخراو هه‌لسوکه‌وتی وڵاتانی داگیرکه‌ر چاودێری
ده‌کات، له پێشێلکاریه‌کان و ئه‌گه‌ری هه‌نگاو بۆ
کۆمه‌ڵکوژیه‌کان به ئاکسیۆنی پێویست هه‌ڵده‌ستێت.
-
ڕێکخراو هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ئه‌و فاکته‌رانه
وه‌رده‌گرێت که ڕێگا بۆ کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی گه‌لی
کورد خۆش ده‌که‌ن.
-
به‌ده‌کومێنتکردن و هه‌ڵوێست نواندن به‌رامبه‌ر به‌و
تاوانانه‌ی دژ به گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێن.
-
په‌یوه‌ندی کردن به میدیاکانی جیهان و هه‌روه‌ها به
ڕێکخراوه‌کان، پارت و په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ته‌کان،
به که‌سایه‌تیه ده‌ست ڕویشتوو و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان،
هه‌روه‌ها دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا به
مه‌به‌ستی ناساندنی تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید
له کوردستاندا و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ به‌فه‌ڕمی
ناساندنی ئه‌و تاوانانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
-
هه‌وڵدان بۆ دانانی چه‌ند مۆنیمێنتێک وه‌ک سومبلێک بۆ
به زیندوو ڕاگرتنی یادی قوربانیانی ژینۆساید له
کوردستاندا.
-
تۆمارکردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر تاوانبارانی
تاوانه‌کانی ژینۆساید دژ به گه‌لی کورد.
-
سازدان و به‌شداری کردن له ئاکسیۆنی وه‌ک خۆپێشاندان
و مانگرتن.
-
ده‌رکردنی به‌یاننامه و ڕاگه‌یاندن، چاپ کردنی
نامیلکه.
-
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و کاره‌کانی بۆ
خه‌ڵکی کوردستان.
--------------- ته‌واو ---------------
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی
کورد (چاک).
The Center of Halabja against Anafalization
and Genocide of Kurdish
People
CHAGKP
(CHAK)
1)
ئه‌ندام
2)
کۆمیته‌ی وڵاته‌کان و لیژنکانی ناو ئه‌و کۆمیتانه
3)
ده‌سته‌ی کارگێڕ و به‌شه‌کانی ناو ئه‌و ده‌سته‌یه
4)
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون
5)
ده‌سته‌ی باڵا
6)
ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو
7)
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
8)
کۆنگره
9)
لیژنه‌ی ڕاوێژکار
10)
ئه‌ندامی شانازی

به ئه‌ندام بوون ئازهزومهندانه و کراوه‌یه بۆ هه‌ر
كه‌سێک ، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه :
1.
ته‌مه‌نی له 18 ساڵ که‌متر نه‌بێت.
2.
بڕوای به په‌یڕه‌وی و پڕۆگرامی ناوه‌ند هه‌بێت.
3.
پشتیوانی لانی که‌می دوو ئه‌ندامی هه‌بێت.
4.
ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی بدات.
5.
به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌کردبێت که دژ به گه‌لی
کورد ئه‌نجام دراون.
6.
بهتاونێکی ناشیاو له دادگایه‌کی باوه‌رپێکراودا سزا
نه‌درابێت.
7.
کۆمیته‌کانی وڵاتان مافی وه‌رگرتنی ئه‌ندامیان هه‌یه.
8.
له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی کۆمیته‌دا یان بنکه له هه‌ر
وڵاتێک‌دا به‌شی ڕێکخستن مافی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی هه‌یه.
9.
ئه‌ندامی هیچ ده‌زگایه‌کی جاسوسی سه‌ر به ولاتانی
داگیرکه‌ر، یان ده‌وڵه‌ت و پارتێک نه‌بێت.
-
هه‌ر ئه‌ندامێک مافی خۆ کاندید کردن و ده‌نگدانی
هه‌یه بۆ هه‌ر ئۆرگانێک له ئۆرگانه‌کانی چاک،
به‌گوێره‌ی ماوه‌ی دیاریکراوی ئه‌ندام بوون و
مافه‌کانی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه.
-
مافی کار و چاڵاکی هه‌یه له چوارچێوه‌ی
پهیرهوپرۆگرامدا.
-
مافی پێشکه‌شکردنی پێشنیار و ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌یه.
-
مافی خۆ سڕکردن و وازهێنانی هه‌یه.
-
مافی به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵای بۆ ئۆرگانه‌کانی
سه‌رووتری کۆمیته هه‌یه.
به‌ندی 5:
ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
-
هه‌وڵ بدات به‌پێی توانای خۆی لایه‌نی که‌م له
یه‌کێک له ئۆڕگانه‌کانی چاکدا هه ڵسوڕاو بێت.
-
هه‌وڵ بدات به‌پێی توانای خۆی یارمه‌تی مادی و
مه‌عنه‌وی بۆ چاک کۆبکاته‌وه.
-
ئه‌ندامی پاسیڤ و ئه‌ندامی ئه‌کتیڤ (چاڵاک)
له‌یه‌کتر جیاده‌کرێنه‌وه:
a)
هه‌ر ئه‌ندامێک خۆی ده‌ستنیشانی پاسیڤی یا ئه‌کتیڤی خۆی
ده‌کات.
b)
ئه‌ندامی ئه‌کتیڤ به‌پێی شوێنی ڕێکخراوه‌یی ئه‌و ماف و
ئه‌رکانه‌ی له‌و په‌یره‌وه‌دا هاتووه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
c)
ئه‌ندامی پاسیڤ به‌گوێره‌ی کات له چاڵاکیه‌کاندا به‌شدار
ده‌بێت.
به‌ندی 6:
له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامه‌تی
ئه‌ندامه‌تی هه‌ر که‌سێک له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌دا کۆتایی
دێت ئه‌گه‌ر:
1-
خۆی به نووسراو یا به فه‌رمی ڕای بگه‌یه‌نێت.
2-
دژ به په‌یڕه و پڕۆگرام کار بکات. یا یه‌کێ له
مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی که پێی وه‌رگیراوه له‌ده‌ست بدات.
3-
له ئه‌گه‌ری ڕوودانی کۆچی‌دوایی.
4-
ئابوونه‌ی ئه ندامهتی نه‌دات.
5-
هه وڵی به پاشکۆ کردنی ناوه‌ند بۆ پارت یان لایه‌نێکی
ڕامیاری دیاریکراو بدات.
6-
هه‌رکه‌سێک هاوکاری هه‌ر حیزب و بزووتنه‌وه و ده‌وڵه‌تێک
بکات که هه‌ڵده‌ستێت به کاری دژ به مرۆڤایه‌تی،
کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید.
7-
ئه‌گه‌ر به دۆکیومێنتی فه‌ڕمی 2 جار ئاگادار کرابێته‌وه
که
له پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی لایداوه، یان ئه‌گه‌ر
جارێک سڕکرابێت له‌سه‌ر ئه‌و لادانه‌ی که هه‌یبووه له
پرینسیپی کاری ڕێکخراوه‌یی، دوای ئه‌وه هه‌ر لادانێک له
پڕێنسیپه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه که
پێشنیاری ده‌رکرنی بخرێته به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی کارگێڕ.
1.
ئاگادار کردنه‌وه
2.
سڕکردن
3.
ده‌رکردن، تووندترین سزای ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌یه.
1.
کۆمیته‌کان مافی ئاگادارکردنه‌وه و سڕکردن و ده‌رکردنیان
هه‌یه له‌سنوری کۆمیته‌دا. پێشنیاری ده‌رکردن ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه به ئه‌ندامی ئۆرگانه‌کانی سه‌روو
په‌یوه‌ستدار بێت.
2.
بڕیاری ده‌رکردن ته‌نها بۆ ده‌سته‌ی کارگێر
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ئه‌رکی له ئۆرگانه‌کانی
سه‌رووی کۆمیته هه‌بوو.
3.
لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سنوری کۆمیته له
ده‌سه‌ڵاتی کۆمیتهدایه.
4.
پاش خستنه‌ڕووی پێشنیاری سزا به به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌ن
ئه‌ندامان یان ئۆرگانه‌کانه‌وه به ده‌نگی زۆرینه‌ی
ساده (50+1) پێشنیاره‌که په‌سه‌ند ئه‌کرێت.
5.
ئه‌ندامی سزادراو مافی سکاڵا و پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه به
بڕیاری سزاکه‌دا له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له‌ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی
ووڵاته‌که‌ی، ئه‌گه‌ر کۆمیته نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر کۆمیته
به‌و کاره هه‌ڵنه‌ستا له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون یان ده‌سته‌ی کارگێر و ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو.
1.
هه‌ر ئه‌ندامێک له ده‌ستکێشانه‌وه ئازاده، مه‌رجیش نیه
ڕوونکردنه‌وه له باره‌یه‌وه بدات.
2.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی فه‌ڕمی ده‌ست له‌کار
کێشانه‌وه، هه‌موو مافێکی ئه‌ندامه‌تی له‌ده‌ست ئه‌دات.
3.
بۆی هه‌یه تا 14 ڕۆژ لهدهستکێشانهوهکهی په‌شیمان
بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان پۆستی ڕێکخراوه‌یی
پێشووی.
4.
ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دوادچوون بۆی هه‌یه
به‌دواداچوون له‌و بابه‌ته بکات.
5.
ئه‌ندامی وازهێنه‌ر بۆی هه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه ناو
چاک و فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی سه‌رله‌نوێ پڕ بکاته‌وه.
به‌مه‌رجێک ئاماده بێت بۆ لێپرسینه‌وه له بارێک‌دا
ئه‌گه‌ر له‌پڕۆسه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانهوهکهیدا،
تۆمه‌تی خستبێته پاڵ چاک یان ئۆرگانه‌کانی چاک و
ئه‌ندامانی چاک.
1-
یه‌که‌ی بنچینه‌یی و تاکه نوێنه‌ری فه‌رمی ڕێکخراوی چاکه
له‌و وڵاته‌ی که تیایه‌تی.
2-
له هه‌ر ووڵاتێکدا 3 تا 5 ئه‌ندام بنکه پێک ده‌هێنن، 5
ئه‌ندام زیاتر ده‌توانن کۆمیته پێک بهێنن.
3-
کۆمیته ده‌توانێت به‌شه‌کانی تایبه‌ت به‌کاره‌کانی وه‌ک
دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان، ڕاگه‌یاندن هتد. دروست بکات.
4-
پێویسته هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی بکات
که تیایدا به‌رپرسی کۆمیته، جێگره‌که‌ی، لیژنه‌کانی ناو
کۆمیته و به‌رپرسه‌کانیان دیار ده‌کرێن.
5-
کۆبوونه‌وه‌ی ئاوارته (نائاسایی) به ده‌نگی زۆرینه‌ی
ئه‌ندامانی کۆمیته
˝
+ 1 ده‌به‌سترێت و ده‌سه‌لاتی ئاڵوگۆڕی ڕێکخراوه‌یی
هه‌یه.
6-
پاڵێوراوی به‌رپرسی کۆمیته ده‌بێ یه‌ک ساڵ ئه‌ندام
بووبێت.
7-
ئه‌ندام دوای شه‌ش مانگ له وه‌رگرتنی وه‌ک ئه‌ندام،
ده‌توانێ خۆی بۆ به‌رپرسیاره‌تی به‌ش و لیژنه‌کانی ناو
کۆمیته‌دا بپاڵوێت.
8-
به پێی توانا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی ناوه‌ندی چاک
له وڵاته‌که‌یدا کارده‌کات.
9-
به‌رپرسی کۆمیته ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
کارگێڕ.
10-
له ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی به‌رپرسی کۆمیته یا
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌به‌ر هۆیه‌کیتر ئه‌وا جێگر یا
ئه‌ندامێکی تر به پشتگیری ئه‌ندامان کاره‌کانی به‌رپرس
ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
11-
ماف و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان له به‌ندی (3)
خاڵی 8، هه‌روه‌ها به‌ندی (8) خاڵه‌کانی (1
و 3 و 4) دا هاتووه.
12-
ئه‌ندام دوای شه‌ش مانگ ئه‌ندام بوون، مافی کاندیدکردنی
خۆی بۆ کۆنگره هه‌یه.
1-
فراوانترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین ئۆرگانی باڵایه.
2-
هه‌ڵده‌ستێت به داڕشتن، جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ت، به‌رنامه‌ی
کار و چالاکیه‌کان له نێوان دوو کۆنگره‌دا.
3-
پێکدێت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا (3 که‌س)، به‌رپرسی
به‌شه‌کان [دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان (2 که‌س بۆ کوردستان
و ده‌ره‌وه)، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن، ئه‌رشیف، نه‌خشه و
پلان دانان (7 که‌س)]، به‌رپرسی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان،
هه‌روه‌ها به‌رپرسی کۆمیته‌کانی باشور و ڕۆژهه‌ڵات.
4-
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن،
جگه له کۆمیته‌ی وڵاتان.
5-
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگیر له‌هه‌ر وڵاتێکدابن، پابه‌ندی
بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
کۆمیته‌دا له ماف و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کسانن.
6-
مانگانه کۆبوونه‌وه ده‌کات.
7-
مافی ئاگادار کردنه‌وه، سڕکردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی
ئه‌ندامه‌تی هه‌یه هه‌روه‌ک له به‌ندی هه‌شت خاڵی (2)دا
هاتووه.
8-
ئه‌ندام دوای شه‌ش مانگ ئه‌ندام بوون، مافی خۆ کاندیدکرن و
پاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامه‌تی ده‌سته‌ی کارگێر هه‌یه.
1-
به‌شه‌کان
بریتین له :[دارایی، په‌یوه‌ندیه‌کان (کوردستان و
ده‌ره‌وه)، ڕاگه‌یاندن، ڕێکخستن، ئه‌رشیف، نه‌خشه و پلان
دانان].
2-
به‌رپرسی ئه‌م به‌شانه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێرن که
هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ن.
3-
ئه‌ندامانی هه‌ر به‌شێک پێک دێت له به‌رپرس و به‌رپرسانی
هه‌مان به‌ش (لیژنه) له کۆمیته‌ی وڵاتان.
4-
هه‌ر به‌شێک به‌پێی پێویست کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام
ده‌دات.
5-
هه‌ر به‌شێک ئیمایل گروپی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت. که
له پاشکۆی ئه‌م پهیڕهویهدا یاساکانی به‌کارهێنانی
دیاری کراوه.
6-
ئه‌رکه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م به‌شانه و سنووری
ده‌سه‌ڵاتیان به پاشکۆیه‌ک دیاری کراوه.
1-
له سێ ئه‌ندام پێک دێت و له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2-
میکانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌که له پاشکۆی ئه‌م پهیرهویهدا
هاتووه.
3-
نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی چاک ده‌کات له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
4-
هه‌رسێ ئه‌ندام به‌گوێره‌ی پێویست و ته‌بایی خۆیان
ئالوگۆر به ئه‌رکه‌کان له‌نێوان خۆیاندا ده‌که‌ن.
5-
مافی پێشنیارکردنی ئاڵوگۆڕ و پێشنیارکردنی متمانه
لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێریان هه‌یه.
پێشنیاره‌که له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراودا بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌درێت.
6-
مافی به‌شداری کردنیان هه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌کاندا، هه‌روه‌ها مافی
به‌شداریان له کۆبوونه‌وه‌ی به‌شه‌کاندا هه‌یه.
7-
مافی پیشنیاری کۆنگره‌ی ئاوارته‌یان هه‌یه، که
ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ده‌دات.
8-
له نێوان خۆیاندا ئه‌م کارانه دابه‌ش ئه‌که‌ن:
[وته‌بێژی، نه‌خشه و پلان دانان، سه‌رپه‌رشتی
به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کان، هاوکاری و یارمه‌تی
به‌شه‌کان و کۆمیته‌کانی کوردستان]
9-
بڕیاره‌کانی ده‌سته‌ی باڵا به تێکڕای ده‌نگ ده‌بن،
ئه‌گه‌ر ناته‌بایی هه‌بوو، بابه‌ته‌که ده‌خرێته
به‌رده‌ست ده‌سته‌ی کارگێر، ئه‌گه‌ر بۆ ماوی 14 رۆژ
یه‌کلانه‌بووه‌وه، ئه‌وا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون پێشنیاری خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو
ده‌کات و له‌وێدا یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
10-
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک ساڵ ئه‌ندام
بووبێت.
1.
له 3 ئه‌ندام و 1 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێک دێت.
2.
ئه‌ندامانی له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن.
3.
نابنه ئه‌ندام له ده‌سته‌ی کارگێڕ، به‌ڵام بۆیان هه‌یه
وه‌ک میوان به‌شداری کۆبونه‌وه‌کانیان بکه‌ن.
4.
لانی که‌م ده‌بێ ساڵێک ئه‌ندام بووبن.
5.
ئه‌م لیژنه‌یه لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له کێشه و
سنور به‌زاندنه‌کان ده‌کات. چ ئه‌وه‌ی که له
لایه‌نێکه‌وه بۆیان پێشنیارکرابێت یان خۆیان دیارده‌یه‌کی
سنوربه‌زاندن ببینن.
6.
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌توانێ جۆری سزا بۆ
پێشێلکاری وه‌ک پێشنیار دیار بکات.
7.
هه‌موو ئۆرگانه‌کانی چاک ده‌بێ پابه‌ندبن بهئاکامهکانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، له
دوای په‌سندکردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوه‌وه.
8.
په‌سه‌ندکردنی پێشنیاره‌کانی سزا و بڕیاره‌کانی لیژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی
کارگێر و له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ
په‌سند ده‌کرێت.
9.
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ڕۆڵی
ئاگادارکه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌ئه‌گه‌ری سنوربه‌زاندن و
پێشێلکاری پره‌نسیبه‌کانی ناوه‌ند له لایه‌ن ئه‌ندامان،
به‌ش و کۆمیته‌کانه‌وه.
10.
له کاتی قه‌یرانێکی ڕێکخراوه‌یی گه‌وره‌دا، پاش
به‌ده‌ستهێنانی متمانه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراودا،
ڕابه‌رایه‌تی ڕێکخراو ده‌که‌ن تا به‌ستنی کۆنگره‌ی
نائاسایی.
11.
هه‌ر پرسێک که له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه و
به‌دواداچووندا به چاره‌نوساز بزاندرێت، بۆ
یه‌کلاکردنه‌وه دهخرێتهبهردهم ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو و
گشتپرسی ئه‌ندامان.
1.
به‌رز ترین ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده که ده‌توانێ
بڕیاری چارهسنوسساز بدات، وه‌کو ناوگۆڕین یا
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێکخراو یا بڕیاری چاره‌نووسسازی دیکه.
2.
هه‌ر 2 ساڵ یه‌ک جار له نوێنه‌رانی کۆمیته‌کان، سه‌رجه‌م
ده‌سته‌ی کارگێر، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێک
دێت.
3.
ڕێکخراو ده‌توانێت کۆنگره‌ی ئاوارته له کاتی پێویستدا
په‌سند بکات، که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراوه‌وه به
زۆرینه‌ی 50+1 په‌سند ده‌کرێت.
4.
مافی ئاڵوگۆڕی له به‌رنامه و په‌یڕوی ناوخۆدا هه‌یه.
5.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر، ده‌سته‌ی باڵا و لیژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و لیژنه‌ی ڕاوێژکاری تیا
هه‌ڵده‌بژێردرێت.
6.
ئه‌ندام 6 مانگ ئه‌ندام بووبێت، مافی خۆپاڵاوتنی هه‌یه.
به‌ندی 16: کۆبونه‌وه‌ی گشتی
1.
بۆ لێدوان له‌سه‌ر چاڵاکی و که‌مپین، گفتوگۆ له‌سه‌ر
گرفته ناوخۆییه‌کان، بیروڕا و هه‌ڵوێست گۆڕێنه‌وه
له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ڕۆژ که په‌یوه‌ندیان به [چاک]ه‌وه
هه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌به‌سترێت.
2.
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به به‌شداری ئه‌ندامان له هه‌موو
ئاستێک‌دا، له ژوورێکی پاڵتۆکی تایبه‌تدا 3 مانگ جارێک یان
به‌پێی پێویست ده‌به‌سترێت.
3.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه به بانگه‌وازی ده‌سته‌ی باڵا یان
ده‌سته‌ی کارگێر ده‌به‌سترێن.
4.
ئه‌و بڕیارانه ده‌خاته ده‌ستووری کاریه‌وه که ئه‌م
په‌یڕه‌وه ناوخۆییه وه‌ک ده‌سه‌ڵات به ئۆرگانه
جیاجیاکانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی نه‌به‌خشیوه.
به‌ندی 17: ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو
1.
ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو، پێکدێت له ئه‌ندامانی کۆمیته‌کان (7
ئه‌ندام له‌هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک)، بنکه‌کان (3 ئه‌ندام
له‌هه‌ر بنکه‌یه‌ک)، ئه‌ندامانی ئه‌و وڵاتانه‌ی
نه‌بوونه‌ته بنکه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر.
2.
مانگی جارێک کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌کات.
3.
ئه‌رکی چاودێریکردنی ده‌سته‌ی باڵا و ده‌سته‌ی کارگێڕ
له‌ئه‌ستۆ دایه.
4.
تاوتوێکردنی بابه‌ت، لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی
ئۆرگانه‌کانی سه‌روو، په‌سندکردنی یاسای له ده‌سه‌لات
دایه.
5.
به‌رپرس و جێگرێکی هه‌یه، که ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یاندا هه‌ڵیانده‌بژێرن.
که ماف و ئه‌رکی به‌رپرس و جێگری په‌رله‌مانی هه‌یه.
6.
ئه‌ندامانی ده‌بێ شه‌ش مانگ ئه‌ندام بووبن.
7.
جگه‌له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی لێره‌دا نووسراون، ده‌سه‌لاتی
بڕیاردانی هه‌یه به‌پێی به‌ندی 8 بڕگه‌ی 5؛ به‌ندی
13 بڕگه‌ی 5، 7، 9؛ به‌ندی 14 بڕگه‌ی 7، 8، 10، 11؛
به‌ندی 15 بڕگه‌ی 3؛ پاشۆکۆ خاڵی 10 بڕگه‌ی
a,b.
8.
ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به‌ش و ده‌سته‌ی تایبه‌ت بۆ بواری
جیاجیا دروست بکات.
9.
ده‌توانێ سوود له لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون
وه‌ربگرێت.
10.
بۆی هه‌یه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بانگی ده‌سته‌ی
کارگێر، ده‌سته‌ی باڵا، لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بکات.
11.
ده‌توانێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه و
به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی که له لایه‌ن هه‌ر
ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێرهوه کرابێت، بڕیار بدات.
12.
بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌رده‌گیرێن و
یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن.
1-
ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی لانیکه‌م 30 یۆرۆریه ساڵانه بۆ
دانیشتوانی ئه‌وروپا، ئوسترالیا، ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا،
که ده‌کرێت به دوو جار بدرێت. یان هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک له
لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌توانێ ده‌ستنیشانی بڕی پاره‌که بکات.
2-
ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی دانیشتووی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست کۆمیته‌کان خۆیان دیاری ده‌که‌ن.
3-
کۆمه‌کی بێ مه‌رجی که‌س و ڕێکخراوه‌کان.
4-
کۆمه‌کی ده‌وڵه‌تی ته‌رخان کراو بۆ ڕێکخراو و کۆڕ و
کۆمه‌ڵه‌کان.
5-
داهاتی ده‌ستکه‌وتوو له بڵاوکراوه و به‌رهه‌مه‌کان و
پڕۆژه‌کانی په‌یاکردنی دارایی.
6-
سه‌رچاوه‌کانی دارایی و بڕی ئه‌و داراییه‌ی که ئه‌م
ڕێکخراوه هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌کانی
نابێت له ئه‌ندامان شاراوه بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
به‌شی دارایی ساڵانه به ڕاپۆرتێک ئه‌م ڕێکخراوه‌ی لێ
گادار ئه‌کاته‌وه.
7-
دارایی ژمێریاری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
1-
له ئه‌گه‌ری نه‌به‌ستنی کۆنگره‌دا دوای بانگردن بۆ
به‌ستنی کۆنگره دووجار له نێوان 3-6 مانگ، له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوارته‌دا، بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه
به‌پێی زۆرینه‌ی ساده‌ی ژماره‌ی به‌شداران ده‌درێت.
2-
سامانی ڕێکخراو ده‌به‌خشرێت به ڕێکخراوێکی مرۆڤانه یا بۆ
بوارێکی مرۆڤانه به‌کار ده‌هێندرێت.
3-
له ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی ڕێکخراودا، ڕێکخراو
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ئاوارته‌دا به‌پێی زۆرینه‌ی ساده ده‌کرێت.
ده‌کرێ له کۆنگره‌دا ئه‌ندامانی هه‌لبژێردرێت. ڕاوێژکار
بۆ یارمه‌تی و زانیاری پێدان له‌سه‌ر بابه‌تێک یا
هه‌نگاوێک سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. ڕاوێژکار ده‌کرێ که‌سانی
ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراو بن و له لایه‌ن ئۆرگانێکی
ڕێکخراوه‌وه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری دژ به ژینۆسایدا چاڵاکن، یان
که‌سایه‌تی هاوکار و دڵسۆزی دۆزی ژینۆسایدی گه‌لی کوردن،
ده‌کرێ وه‌ک ئه‌ندامی شانازی وه‌ربگیرێن.
تێبینی:
پاشکۆ هه‌مان کاریگه‌ریی په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه و هه‌موو
ئه‌ندامان پێیه‌وه به‌ندن. له‌م به‌شه‌دا ورده‌کاری
سه‌باره‌ت به ئه‌رکه‌کان، شێوه‌ی کارکردن و سنور و
پره‌نسیپه‌کانی کار دیارکراون و نووسراون.
1.
ئه‌ندام:
ئه‌ندام هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی هه‌بێت
په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
a.
ئه‌ندام ده‌بێ له کاره‌کانیاندا ئه‌ندامانی دیکه (له‌م
چوارچێوه پێکهاته‌ییه‌ی ئه‌ندامه‌که کاری تێدا ده‌کات)
ئاگاداربکه‌نه‌وه، به‌شێوه‌ی: به‌ر له کاره‌که، له
کاتی کاره‌که‌دا و له ئه‌نجامی کاره‌که‌دا، ئه‌وه‌ش له
ڕێگای کۆبوونه‌وه یا ئیمایلی هاوبه‌شدا یا ڕێگای دیکه‌ی
گونجاو‌دا.
b.
ئه‌ندام له سنوری ئه‌رکه‌کانی خۆیدا کار ده‌کات، له
بواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌رکه‌که‌یدا نابێ به‌بێ پرس
و ڕاسپارده‌ی ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار به بواره‌کان به
کار هه‌ستن.
c.
کار و هه‌نگاوه‌کان له هه‌ر ئاستێک‌دا به کراوه‌یی و
ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ر نامه و دهکومێنتێک
هه‌بن ده‌بێ بۆ ئه‌ندامانی په‌یوه‌ستدار بنێردرێن و لێیان
ئاگادار بکرێنه‌وه.
d.
ئه‌ندام بۆی نییه کاری تاکڕه‌وانه له‌ناو ڕێکخراودا
ئه‌نجام بدات، ده‌بێ کاره‌کانی له چوارچێوه‌یه‌کی
ڕێکخراوه‌یی دابن و به پێ پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو بن.
e.
ئه‌ندام بۆی نییه به‌بێ بڕیاری ڕێکخراوه‌یی به‌یان و
نوسراو به ناوی چاک سه‌ربه‌خۆ ده‌ربکات.
f.
تۆمه‌تبارکردنی ئه‌ندامێک له لایه‌ن ئه‌ندامێکی تره‌وه
به‌بێ به‌ڵگه، سزای به‌دواوه دێت.
g.
هه‌وڵی له‌تله‌تکردن، که به به‌ڵگه ده‌سه‌ڵمێندرێت،
به سزا وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
h.
ئه‌ندام مافی هه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی داخراوی
ڕێکخراودا گله‌یی و ڕه‌خنه‌کانی کۆنکرینتیانه به
به‌ڵگه‌وه بخاته ڕوو.
i.
ئه‌ندام ملکه‌چی بڕیاره‌کانه، که به شێوه‌یه‌کی
دیموکراسیانه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند ده‌کرێن.
j.
بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوخۆیدا جێگای خۆی
ده‌گرێ، واته دوای پیاده‌کردنی ماف، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر
کێشه‌کانی به‌ر له بڕیار په‌سند ناکرێت. جگه له
مۆڵه‌تی ڕێگه‌پێدراوی ڕێکخراوه‌یی.
k.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ڕه‌خنه‌ی له بڕیارێکی په‌سندکراو هه‌بوو:
1.
سه‌ره‌تا په‌نابباته‌به‌ر ڕێگا قانونیه‌کان و له که‌ناڵه
ڕێکخراوه‌ییه‌کان ڕه‌خنه‌ی خۆی بگرێت.
2.
هه‌ڵسان به کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری له دژی بڕیاری دراودا
له ده‌روه‌ی ڕێگا قانونیه‌کاندا، په‌سند ناکرێت.
l.
له ئه‌گه‌ری سکاڵادا له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه، ده‌بێ
به‌گوێره‌ی سنوری کاتی ده‌ستنیشانکراو وه‌ڵامی ئه‌ندامان
بدرێته‌وه.
2.
ئه‌ندامانی ئاسته‌کانی سه‌رووی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان
ئه‌ندام له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی سه‌روو بێت
په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات
a.
ئه‌ندام به ته‌نها نوێنه‌ری ڕێکخراو نییه و دوور له
چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی کار ناکات.
b.
ده‌توانێ ئه‌رک له کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که لێی ده‌ژی
له بوارێکه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
c.
ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌رکی دیاری نه‌بوو، به‌راسپارده‌ی
ئه‌ندامانی کۆمیته به کار و ئه‌رک هه‌ڵده‌ستێک.
d.
ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ده‌سته‌ی باڵا ناکات.
e.
ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری ناوخۆی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان
ناکات.
3.
وازهێنانی ئه‌ندام
a.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی واز له ڕێکخراو ده‌هێنێت،
به‌یانی گشتی ده‌رکرد و له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا
بڵاوی کرده‌وه، به‌ڵام هێرشی ناڕه‌وای نه‌کرده سه‌ر
ڕێکخراو، ده‌رکردنی به‌یانه‌که کێشه‌ی خۆی ده‌بێت.
b.
ئه‌ندامی گه‌راوه دوای 14 رۆژ له وازهێنان، مافی
ئه‌ندامه‌تی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان پله و
پایه‌ی پێشووی وه‌رناگرێته‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه تا
هه‌ڵبژاردن له ئاستی کۆمیته یا ڕێکخراودا وه‌کو ئه‌ندامی
ساده ده‌مێنێته‌وه.
c.
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی له کاتی وازهێناندا نوسراوی له
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوکرده‌وه، ناوناتۆره و
تۆمه‌تی خسته‌پاڵ ڕێکخراو، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه
مه‌رجدار ده‌بێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
d.
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ویستی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه به‌م مه‌رجانه ده‌بێت:
1.
ده‌بێ پشتگیری
ľ
ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی کارگێر به‌ده‌ست بهێنێت.
2.
ده‌بێ له ڕاگه‌یاندنی گشتیدا داوای بوردن له ڕێکخراو
بکات.
4.
کۆمیته‌ی وڵاتان
a.
کۆمیته‌ی ولات له‌و ده‌سه‌لاته زیاتری نییه که له
په‌یره‌وی ناوخۆدا بۆی دیار کراوه.
b.
به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ
ئه‌ندامانی کۆمیته و ده‌سته‌ی کارگێر ده‌نێرێت.
c.
به‌رپرسی کۆمیته ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی
ده‌سته‌ی کارگێر، یا ده‌زگاکانیتر بۆ ئه‌ندامان ده‌نێرێت.
d.
ئیمایلگروپی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
e.
ئه‌گه‌ر که‌سی گونجاو بۆ کارێکی تایبه‌ت نه‌بوو ده‌کرێ
سوود له که‌سی ده‌ره‌وه‌ی چاک وه‌ربگیرێت، به مه‌رجێک
ئه‌و که‌سه شیاو و گونجاو بێت. ده‌بێ دیارکردنی ئه‌و
که‌سه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆمیته په‌سند
بکرێت.
f.
کۆمیته ده‌توانێت سوود له شاره‌زایی، زانیاریی و ڕێنمایی
که‌سانی پسپۆر که له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراودان وه‌ربگیرێت.
5.
به‌شه‌کانی ناو ده‌سته‌ی کارگێر
به‌شه‌کان پێکدێن له ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندی، دارایی،
ڕێکخستن، ئه‌رشیف، نه‌خشه و پلان دانان. به‌رپرسی ئه‌م
به‌شانه له کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن. له یه‌که‌مین
کۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵا دا ئه‌رکه‌کانیان
ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
A.
به‌شی ڕاگه‌یاندن
ڕاگه‌یاندن زمانحالی ڕێکخراوه و له‌و که‌ناله‌وه
نووسراوه‌کانی ڕێکخراو بۆ بڵاوکردنه‌وه ده‌نێردرێن.
به‌شی ڕگه‌یاندن په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
1.
له چوارچێوه‌ی په‌یره‌و، به‌رنامه، ئامانج و
پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراودا نووسراو بڵاوده‌کاته‌وه.
2.
له چوارچێوه‌ی ستاندارد و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراوی
مرۆڤانه ده‌رناچێت.
3.
ڕاستگۆیانه ئاماژه به ڕووداو و سه‌رچاوه ده‌کات.
4.
نووسراو بۆ بڵاوکردنه‌وه، به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ
ده‌سته‌ی کارگێر ده‌نێردرێت، که:
a.
چاوه‌ڕوانی تێبینیه‌کان بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ده‌کات.
b.
له باری تایبه‌تی ناکاییدا ده‌کرێ ئه‌و کاتهدیارکراوه
که‌متر بکرێته‌وه.
c.
ئه‌گه‌ر بابه‌تێک هه‌نوکه‌یی نه‌بوو ئه‌وه کاتی کۆتایی بۆ
وه‌رگرتنی تێبینی دیار ده‌کرێت.
5.
ڕه‌چاوی ئه‌و تێبینیانه ده‌کات که له چوارچێوه‌ی
کاره‌کانی ڕێکخراودان.
6.
خۆی به‌دوور ده‌گرێ له هه‌ڵوێستی ڕامیاریی و په‌لهاویشتن
بۆ ده‌سه‌لات.
7.
خۆی به‌دوور ده‌گرێ له به‌کارهێنانی وشه‌ی نزم و ناشیاو.
8.
ڕێکخراو ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌بێت و له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتی به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت که:
a.
بابه‌ت و نوسراوه‌کانی ڕێکخراو بڵاوده‌کاته‌وه.
b.
بابه‌ت و نوسراو که له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و
ئامانجه‌کانی ڕێکخراودان بڵاوده‌کاته‌وه.
B.
به‌شی په‌یوه‌ندی
به‌شی په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌و ئه‌رک و کارانه
ده‌گرێته‌وه که ده‌چنه بواری په‌یوه‌ندی ڕێکخراو
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دیکه‌دا.
1.
له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار
ده‌کاته‌وه.
2.
په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی
ڕێکخراو ده‌به‌ستێت.
3.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که له بواری مافه‌کانی
مرۆڤ و ژینۆسایددا کار ده‌که‌ن، به‌پێی توانا په‌یوه‌ندی
ده‌گرێت و ده‌به‌ستێت.
4.
خۆی به دوور ده‌گرێت له په‌یوه‌ندیکردن به که‌س یا
ڕێکخراوی دژه مرۆڤایه‌تی، گومان‌لێکراو و یا سه‌ربه
وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان.
5.
به‌شی په‌یوه‌ندی به‌گوێره‌ی پێویست به‌رپرسیار بۆ لقه‌کان
دیار ده‌کات.
C.
به‌شی دارایی
ئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی دارایی ڕێکخراو
و ڕێکخستن و پێشخستنی داهاتی ڕێکخراو ده‌کات.
1.
له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار
ده‌کاته‌وه.
2.
داهاتی ڕێکخراو ده‌پارێزێت و به‌کاری ده‌هێنێت.
3.
ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان.
4.
بۆی نییه سه‌ربه‌خۆ داهاتی ڕێکخراو به‌بێ ئاگاداری
ده‌سته‌ی کارگێر به‌کار بهێنێت.
5.
خۆی به دوور ده‌گرێت له یارمه‌تی که‌س و ڕێکخراوی دژ و
گومان لێکراو، یان وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان، یان
ولاتانی دژ به ئازادی و مرۆڤایه‌تی.
6.
به‌کارهێنانی پاره و داهاتی ڕێکخراو له لایه‌ن
ئه‌ندامێکی به‌شه‌وه بۆ کاروباری تایبه‌تی دوور له کاری
ڕێکخراوه‌یی، به‌ره‌ورووی سزا ده‌بێته‌وه.
7.
ده‌کرێ به‌شی دارایی چاودێری ژمێریاری هه‌بێت.
ئۆرگانێکه که سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنی ڕێکخراو ده‌کات له
هه‌موو ئاسته‌کاندا.
1.
له هه‌نگاو و کاره‌کانیدا ده‌سته‌ی کارگێر ئاگادار
ده‌کاته‌وه.
2.
ئامۆژگاری ده‌داته کۆمیته‌کان.
3.
له نزیکه‌وه یارمه‌تی و هاوکاری کۆمیته‌کان له بواری
ڕێکخستنه‌وه ده‌کات.
4.
ئاماری ئه‌ندامان لای خۆی ناوه ناوه ده‌کات.
5.
فۆرمی ئه‌ندامه‌تی بۆ ئه‌ندامان ده‌نیرێت و داوای
پرکردنه‌وه‌یان لێ ده‌کات.
6.
له زیادبوون یا که‌مبوونی ئه‌ندام ڕێکخراو ئاگادار
ده‌کاته‌وه.
7.
ئه‌رکی کۆمیته دروستکردن یان هاوکاری له کۆمیته
دروستکردندا هه‌یه.
به‌ئه‌رکی دانانی نه‌خشه‌ی ساڵانه و درێژخایه‌نی ڕێکخراو
هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌رکی پاراستنی به‌رژه‌وندیه‌کانی ڕێکخراو
ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
F.
ئه‌رشیف
به‌رپرسی ئه‌رشیف ئه‌رکی ئه‌رشیفکردنی ده‌کومێنت و
نوسراوه‌کانی ڕێکخراو ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
1.
به‌رپرسی ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراو ده‌کومێنت و نوسراوه‌کانی
ڕێکخراو بۆ به‌شی ئه‌رشیف ده‌نێرن.
6.
ده‌سته‌ی کارگێر
په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات:
a.
ده‌ست له کاروباری کۆمیته‌ی وڵاته‌کان وه‌رنادات.
b.
ده‌ست له کاروباری به‌شه‌کان وه‌رنادات.
c.
ئامۆژگاری کۆمیته یا ده‌زگاکانی تر ده‌کات.
d.
له هه‌ر ههنگاوێکی خۆیدا گوێ له ئامۆژگاری و
پێشنیاره‌کان ده‌گرێت.
e.
راپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ خواروو ده‌نێرێت.
f.
ئه‌رک و چاڵاکیه‌کانی خۆی به هاوکاری ده‌سته‌ی باڵا
ئه‌نجام ده‌دات.
7.
ده‌سته‌ی باڵا
په‌یره‌وی هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی به‌ندی 6 که بۆ
ده‌سته‌ی کارگێر هاتووه، ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ:
a.
سه‌ربه‌خۆ له جیاتی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌سه‌لاتی ده‌سته‌ی
کارگێری نییه.
b.
ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه و جموجۆڵه‌کانی بۆ خواره‌وه
ده‌نێرێت.
c.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا کار و ئه‌رکه‌کانی له چوارچێوه‌ی
به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌کات، واته هزر و
بۆچوونی تایبه‌تی خۆی به‌لاوه ده‌نێت.
d.
سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌کات.
8.
ئیمایلگروپ و به‌کارهێنانی
ئیمایلگرووپ
له هه‌ر ئۆرگانێک‌دا به پشگتیری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و
ئۆرگانه په‌سند ده‌کرێت.
به‌کارهێنانی ئیمایلگرووپ به‌پێی ئه‌و
خاڵانه‌یه:
a.
هه‌واڵ گۆڕینه‌وه.
b.
ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان بۆ کۆبوونه‌وه و چاڵاکی.
c.
بیروههڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر بابه‌تی تایبه‌تی
په‌یوه‌ستدار به کار و ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراو.
d.
تێبینی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نوسراوی چ تایبه‌ت یا گشتی
ڕێکخراو.
e.
نابێ ئیمایڵگروپ بۆ سه‌رزه‌نشتکردن یا هێرشکردن بۆ سه‌ر
ئه‌ندامێک به‌کار بهێندرێت. به‌کارهێنانی جوێن و چه‌مکی
ناشیاو دژ به ئه‌ندام یا ده‌زگای ڕێکخراوه‌یی
قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر که‌سێ ئه‌وه بکات دوای جارێک
ئاگادارکردنه‌وه له ئیمایلگروپ ده‌رده‌کرێت.
9.
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌ندامانی ڕێکخراو 3 مانگ جارێک یا
به‌پێی پێویست له ڕێگه‌ی پاڵتۆلک ساز
ده‌کرێت.
a.
مافی بڕیاردانی له‌سه‌ر که‌مپین یا جێگیرکردنی داواکاری
سه‌باره‌ت به بابه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی
ڕێکخراودا هه‌یه.
b.
بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌شداران په‌سند ده‌کرێت.
c.
ئه‌ندامانی به‌شدار به‌ڕێزه‌وه تاوتوێی بابه‌ته‌کان
بکه‌ن، هه‌ر ئه‌ندامێک وته‌ی ناشیرن و ناشیاو دژ به
ئه‌ندامێکی دیکه به‌کاربهێنێت، له کۆبوونه‌وه
ده‌رده‌کرێت.
d.
ده‌کرێ کۆبوونه‌وه‌کانی دهستهباڵاکان و بڕیاره‌کانیان
به کراوه‌یی له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا بکرێن.
10.
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه که له نێوان دوو کۆنگره‌دا
ده‌به‌سترێت، په‌یره‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌کات.
a.
به پێشنیاری زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی کارگێر، وه به‌پشتگیری
50+1 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو ده‌به‌سترێت.
b.
ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر ده‌ستیان
له‌کار کێشایه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی ئاوارته‌ی ساڵانه به پێشنیاری
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی چاڵاکی ده‌سته‌ی کارگێر و به‌پشتگیری
50+1 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو ده‌به‌سترێت.
c.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌موارکردنی به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی ڕێکخراوی
هه‌یه.
d.
ده‌توانێ له‌ئه‌گه‌ری به‌تاڵی شوێندا ئه‌ندامی نوێ بۆ
ئۆرگانه باڵاکان هه‌ڵبژێرێت.
e.
ده‌سه‌ڵاتی گۆرینی ناو و ئارمی ڕێکخراوی نییه.
f.
کۆمیته‌ی ولاته‌کان به‌هاوکاری ده‌سته‌کان ده‌ستنیشانی ئه‌ندامانی
به‌شداربووی کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن.
11.
کۆنگره
جگه‌له‌وه‌ی له به‌ندی 15 په‌یره‌وی ناوخۆدا هاتووه،
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان بۆ
ئۆرگانه‌کان ده‌کرێ په‌یره‌ی ئه‌م ڕێنماییانه
بکات، ئه‌وه‌ش ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنگره به
زۆرینه‌ی
ده‌نگ یه‌کلای ده‌که‌نه‌وه:
a.
هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر سه‌ره‌تا هه‌لبژێردرێن،
پاشان سێ که‌س بۆ ده‌سته‌ی باڵا.
b.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێر بۆ ئۆرگانه‌کان هه‌ر یه‌که و
به‌جیا هه‌لبژێردرێن.
c.
هه‌موو ئه‌ندامان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵبژێردرێن، له نێو ئه‌وانه‌دا
سێ که‌س که زۆرترین ده‌نگیان هێناوه ببن به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
باڵا.