هه‌سته‌کانی سه‌رۆک و هه‌ستی گه‌ل
قادر نادر
له کوردستانی
باشوردا 16ساڵه ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و ئیداری هاتۆته ئاراوه ،
که باجی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستکه‌وته گه‌ل داویه‌تی ، که
به لافاوی خوێن ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ئێسک پروسک ، هه‌رێمیک له
کیمیاباران، ده‌یان ساڵه‌ی ترس و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی
کورد له‌به‌رامبه‌ر فاشسترین ڕژێمی کۆتایی سه‌ده‌ی بیستا به‌ده‌ست
هاتووه ، که‌چی تائێستادا خۆشگوزه‌رانیه مادی و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ، بۆ توێژێکی به‌رفراوانی به‌رپرسان و
بنهمالهکانیانه ، که‌به‌راده‌یه‌ک دوای تێپه‌ڕینی 16 سال
به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی کوردستاندا ، هێشتا سیاسه‌تی
ئابلۆقه‌دانی خه‌لکی به هه‌ڵوێست درێژه‌ی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش
له‌ده‌ره‌نجامدا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که‌سێتی کورد زه‌لیل و
تاراده‌یه‌ک تێک بشكێنرێت ،وه به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی
بهههشتیێکیان بۆ خۆیان دروست کردوه، دۆزهخێکێش بۆ ره‌خنه
گره جدیهکانیان .
سیاسه‌تی
ئابلۆقه‌دانی ئابوری و چرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و دامه‌زراندن و
پله‌ی سیاسی لهفهرمانگاو دام و ده‌زگا سیاسیه‌کان له‌لایه‌ن
پارتی و یه‌کیتی له 16 ساڵی رابردودا ، سیاسه‌تیکی تاسه‌ر
ئێسقان دیکتاتۆری و خێلهکیانهیه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان مۆلکی
خۆیانه و ئێمه ش کۆیله‌ی هاوشێوه‌ی سپارتاکواسین ؟؟؟
ئه‌گه‌ر
ره‌خنه‌یه‌کی جدیش له‌سه‌ریان بگریت ، ئه‌وا ده‌یان ناو‌و ناتۆره‌و
زمانه‌کانی ترست به‌شێوازی جیاجیا پێ نیشان ده‌ده‌ن ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ئێمه تا سه‌ر جێبه‌جێکه‌رو ئه‌وانیش بڕیارده‌ره
،له‌هیچ کاتێکیشا بۆمان نیه بڵێین ستۆپ سه‌رۆکه به‌ڕێزه‌کان
ئه‌وا ده‌رچونه له‌خه‌تی سووری نه‌ته‌وه‌ییدا!!؟؟؟ . که‌ناوه‌ندی
چاک به هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالا بوار
ناده‌ن بڕیاری یاسا و دادگا جێبه‌جێ بکرێت سکالانامهی له‌سه‌ر
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق( تاله‌بانی و هاشمی ) تۆمار کرد،
یه‌کێتیه‌کان غه‌زه‌بیان لێههلگرتوین وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌عبه ئاسای
موسلمانانمان ڕوخاندوه ، له‌کاتێکدا ئه‌م شێوه ململانێ
ونارهزایهتیانه ، شیوازێکی زۆر مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌مه .
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه وا هه‌ست بکه‌ن ، به‌س ئێوه
هه‌ستتان هه‌یه به هه‌ڵه داچونه ؟؟ ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه مرۆڤین
، گوێ و دل و هه‌ستی خۆمان هه‌یه ، ناتوانین تاسه‌ر ئه‌و هه‌سته
په‌نگ خواردوه ی خۆمان ،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی دوژمن سودی لێدهبێنی
بخۆینه‌وه ؟؟؟؟ هه‌ر بۆیه کاتێک جه‌لادانی باوک وبراکانمان
داڵده ولهمهرگ ڕزگار ده‌که‌ن ، ده‌سه‌ڵات و پله‌یان ده‌ده‌نێ،
ئه‌وا لوتکه‌ی تێك شکانی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه ، هه‌ر
ئه‌مه‌شا وا ده‌کات لهخاڵێکا ناره‌زایه‌تیه‌کانمان بته‌قێته‌وه ،
ئاخر له‌یادتان نه‌چیت ئێوه وانه‌ی ئه‌وه‌تان فێر کردین که
ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌هیچ هێزێک ناوه‌ستێت .
هه‌قی خۆمانه
بپرسین له‌سه‌رۆکی (کوردستان ، حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و سه‌رۆک
پارته سیاسیه بریارده‌ره‌کانی کوردستان.... کوا له 7 تڕێله
دۆلاری ئه‌م گه‌له ، خۆشگوزه‌رانی بۆ منالانی گۆپته‌په‌و
قوربانیانی شیێخ وه‌سانان، بریندارانی به‌رکه‌وتوی کیمیاوی
هه‌ڵه‌بجه، دایک وباوکێکی 10 منال ئه‌نفالکراوی بنه‌سڵاوه‌و
دارهتودا؟؟؟؟ ،ئه‌ی کاتی ئه‌وه دانه‌هاتووه بپرسین هۆی چیه
ئههرامهکانتان له‌سه‌ری ره‌ش و قهڵاچۆلانا شهر له‌گه‌ل ئاسمان
ده‌کات ، که‌چی ئۆردوگاکانی شؤڕش و بنه‌سڵاوه‌و داره‌توو ده‌ڵێی
سه‌ربه پارێزگاکانی ئه‌فریقیای هه‌ژارا ؟؟؟؟ بڤه‌ی ئه‌و
پرسیاره له بارزانی وتاله‌بانی له‌کوێدایه، ئه‌گه‌ر لێیتان
بپرسین ، که‌ی ئه‌و بوێریهتان ده‌ببێت بۆ یه‌ک جار سه‌رێک له
دڵ و قودسی که‌رکوک و گوزه‌رانی ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی
گه‌رمیان و هه‌له‌بجه دۆزه‌خ ئاسا بده‌ن و بزانن دوای 16 ساڵ له
حوکمـرانی ئێوه ، پاشماوه‌ی گه‌وره‌ترین قوربانیانی
گه‌له‌که‌مان چۆن له دۆزه‌خا ژیان ده‌گوزه‌رێنی ؟؟؟ مافی
خۆمانه ئه‌و پرسیارانه بورژێنین که داهاتی ئه‌م گه‌له
ئه‌گه‌ر له‌ددانه‌کانی سه‌رۆک و نه‌خۆشیه‌کانی جێگری خه‌رج ده‌کرێت
، ئه‌وا سه‌دان وهه‌زاران برینداری کیمیابارانی هه‌له‌بجه و
گۆپته‌په و شیخ وهسانانیش وه‌ک ئێوه پێویستیان به
چاره‌سه‌رکردن هه‌یه ؟؟؟؟ ئه‌گه‌ر ئیوه نه‌خۆشیه‌کانتان له
قۆناخی خه‌باتا توش بووه ، ئه‌م خه‌لکه‌ش له‌هه‌مان ڕێگاو
کاروانا ، سیه‌کانی کامیل ئاسا لهکارکهوتوهو ئهقلیمهکانیش
چاویان کوێر بووه؟؟؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌و
لاپهرهتان له‌گه‌ل باس بکه‌ین و بڵێین چۆن گه‌وره‌ترین داخوازی
کورد له‌گه‌ل ڕژێمه یه له‌دوای یه‌که‌کان کوردتان کرده
قوربانی دووماده‌ی دۆراوی سیاسی 140 و 58 ، ئاخر کاتی ئه‌وه
هاتوه پێتان بڵیین ههمووسهرۆکێک ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتونه‌بوو مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه پێی بڵیین فه‌رموو شوێنه‌که‌ت چۆل بکه بۆ که‌سیکی
تر ؟؟؟؟ یان وا هه‌ست ده‌که‌ن ئێمه تاسه‌ر ئه‌رکمان له‌سه‌رشانه
، نه‌وه‌ک ماف ، ئێوه‌ش بریارده‌رو ئێمه‌ش جێبه‌جێکه‌ر ، کاتی
ئه‌وه هاتووه ئه‌و پرسیارانه بورژێنرێت .