ڕاگه‌یاندنێکی گرنگ له ناوه‌ندی (چاک)ه‌وه
ئاگاداریه‌ک بۆ/
ـــ سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن
ـــ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم
ـــ هه‌موو حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان
ـــ ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری و مرۆڤدۆسته‌کان
ـــ جه‌ماوه‌ری کوردستان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا
به‌م نامه‌یه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که
له ڕێکه‌وتی ئه‌مڕۆوه 3/2/2008 ئه‌م لۆگۆیه‌ی خواره‌وه ده‌بێته
لۆگۆی فه‌رمی ناوه‌ندی (چاک) و چی دی کار به لۆگۆ کۆنه‌که‌مان
ناکه‌ین:

واتای لۆگۆی نوێی (چاک)
هه‌روه‌کو
له
کۆنگره‌ی دووه‌می (چاک)دا، که له
2/12/2007
ـ 1 له شاری کۆڵن/ئه‌ڵمانیا به‌سترا، به ده‌نگی زۆرینه
بڕیار درا، که لۆگۆی ئه‌م ڕێکخراوه بگۆردرێت. ئه‌وه بوو پاشتر
پێشبركێیهک بۆ لۆگۆی نوێی چاک ڕێکخرا و ئه‌م لۆگۆیه‌ی خواره‌وه
به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا..
لۆگۆی نوێی ناوه‌ندی (چاک) بریتیه له:
ـ
ته‌ختێکی لاکێشه‌یی ڕه‌ش
وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ ئارمه‌که، که ناوی
ڕێکخراوه‌که‌ی به پیته لاتینییه‌کانی به ره‌نگی سپی تێدا
نوسراوه، به‌م شێوه‌یه (CHAK).
ـ
وێنه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و
منداڵه‌که‌ی،
که بوونه‌ته سیمبوڵی کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه، که ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی شاڵاوی یه‌که‌می پرۆسه‌ی
ژینۆسایدی ئه‌نفال بوو. بۆیه ده‌کرێت ئه‌م وێنه‌یه وه‌کو سیمبولی
ژینۆساید، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و کۆمه‌ڵکوژیی که به‌سه‌ر گه‌لی کورد
هاتووه، له هه‌ر به‌ش و پارچه‌یه‌کی کوردستاندا بێت، سه‌یری
بکرێت.
ـ
وێنه‌ی
گوڵێکی زه‌ردی
سروشتیی کوردستان، که ته‌لبه‌ندێک)
دڕکهزییهک) له قه‌ده‌که‌ی ئاڵاوه و واتاکه‌یان:
ـ
گوڵ
واته: ژیان، جوانی، خۆشه‌ویستی،
ئاسوده‌یی، رێز و ئارامییه.
ـ ته‌لبه‌نده‌که
به چوار دڕکه‌وه، چوار دڕکه‌که
نیشانه‌ی چوار داگیرکه‌ری کوردستانن.
ته‌لبه‌ند
واته: قه‌ده‌غه، ناوچه‌یه‌کی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌کراو،
تووندوتیژی، ئازار،
نائازاد، نائارام، وه‌ک له زۆر ئارمهکانی ڕێکخراوه (مرۆڤدۆستی و
دژ به
چه‌وساندنه‌وه
و ئازادی گه‌لان و تاکه‌که‌س) به‌کار هاتووه.
ـ
دوو په‌لکه گیا،
ڕه‌نگی لای ڕاستیان سه‌وزه و لای چه‌پیش سور، به شێوه‌ی
که‌وانه‌یه‌کی سه‌رکراوه، که له‌گه‌ڵ بنکه‌ی ئارمهکهدا شێوه‌ی
گوڵدانێکیان پێکهێناوه و تا سه‌ر ئاستی گوڵه‌که‌ش به‌رزتر
ده‌بنه‌وه. به‌م شێوه‌یه واتاکه‌یان:
ئه‌و دوو
په‌لکه گیایه
واته ژیانه‌وه، پارێزگاری له ژیان (گوڵه‌که)...هتد.
ـ
به ڕه‌نگه‌کانی دوو په‌لکه گیایه‌که (سه‌وز و سور) له گه‌ڵ
گوڵه‌که (زه‌رد)، ئاڵای
کوردستانیان
نه‌خشاندوه.
گوڵه‌که له‌سه‌ر پشتی وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر به‌رز بۆته‌وه،
واته گیانی قوربانیانه بوونه بنچینه‌ی ژیانه‌وه و به‌رده‌وامی
ژیانی گه‌لی کورد، هه‌روه‌کو ڕێکخراوی چاک کار بۆ ژیانه‌وه،
به‌رده‌وامی ژیان و ئازادی گه‌لی کورد ده‌کات.
ئه‌م ئارمه له لایه‌ن (هیوا ناسیح)ه‌وه وێنه کێشراوه و
داڕێژراوه، دواتر له لایه‌ن چه‌ند که‌س له‌وانه (کارزان نور) و
که‌سان و لایه‌نی دیکه به کۆمپیوته‌ر نه‌خشه‌سازی بۆ کراوه.
پرۆفایل:
هیوا ناسیح، ئه‌ندامی (چاک)ه، ساڵی 1991 یه‌که‌م پیشانگای
تاپبهتیی وێنه و پۆسته‌ری سیاسی له ئاماده‌یی پیشه‌سازی
به‌کره‌جۆ کردۆته‌وه. به‌شداری پیشانگای ساڵانه‌ی کۆلیجی
زانسته‌کان/ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ـ هه‌ولێری له ساڵانی 1993،
1994، 1995 کردووه. ساڵی 1996زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ـ به‌شی
بایۆلۆجی ته‌واوکردوه. نوسه‌ره و ده‌ستی وێنه‌کێشان و
خۆشنوسی هه‌یه.
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
3.2.2008This
email address is being protected from spam bots, you need
Javascript enabled to view it