
ڕوونکردنه‌وه‌ی
ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی هه‌ولێر
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که‌وا ناوه‌ندی چاک
به‌شداری نه‌کردوه له‌و کۆنگره‌یه‌ی که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی
حکومه‌تی هه‌رێم له‌م 3 ڕۆژه‌دا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت.
پێشترهۆکارهکانی به‌شدار نه‌بوونمان ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی سه‌ردارعه‌بدوڵلا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێکخه‌ری کۆنگره‌ی
ئه‌نفال له رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسیکردن که له
کۆنگره‌که‌دا باشدارییان کردوه، ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نین و
سه‌ربه چاک ئینفۆن. سه‌ڵاح گه‌رمیان، ئه‌میر قادر و دلێر محه‌مه‌د
که به‌شدارن له کۆنفرانسه‌که‌دا ئه‌وانه سه‌ربه گرووپی چاک
ئینفۆن، ئه‌وان وه‌کو ڕێکخراوێک له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک
ئازادن له هه‌ڵوێست و کرداری خۆیان، ئێمه لێیان به‌رپرسیار نین و
بۆیان نییه به ناوی چاکه‌وه به‌شدار بن، به‌ڵام له‌به‌رامبه
ر سات و سه‌ودا کردن به‌ناوی چاک له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا
هه‌لوێستی یاسایی ده‌گرینه به‌ر، هه‌روه‌ها پێویستیشه
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕێز له ڕه‌سمییه‌تی ناوه‌ندی چاک
بگرێت که خودی حکومه‌تی هه‌رێم به ناوهندهکهمانی داوه و
مۆڵه‌تی کارکردن له باشووری کوردستان به ناوی ئێمه‌یه.
ناوه‌ندی چاک
27.1.2008
www.chak.be
chak_org@yahoo.com