
دڵسۆزان
و ناوه‌ندی چاک شوێنی ئه‌فسه‌رێکی ئێراقی تاوانباری ئه‌نفال
هه‌ڵده‌گرن و سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ن
دوای هه‌وڵ و کۆششێکی زۆر له لایه‌ن دڵسۆزانی
قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌نفال و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک، توانرا
شوێنی نیشه‌جێی یه‌کێ له ئه‌فسه‌ره تاوانباره‌کانی سوپای ئێراق
بدۆزرێته‌وه که ئێستا له وڵاتی نه‌مسادا جێگیره. ئه‌فسه‌ری
تاوانبار سه‌رۆکی یه‌کێ له فه‌یله‌قه‌کانی سوپای ژینۆسایدکه‌ری
ئێراق بووه، که ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی و هاوکاری هه‌ندێ له
قۆناغه‌کانی شاڵاوه گهلکوژکارهکانی ئه‌نفالی بۆسه‌ر گه‌لی کورد
له باشوری کوردستاندا کردووه.
شایانی گوتنه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێکه به
شێوه‌یه‌کی یاساییانه و به‌یارمه‌تی یاساناسانی ئه‌وروپی، هه‌وڵ
درا په‌یوه‌ندی به دادگای په‌یوه‌ستدار له وڵاتی نه‌مسا بکرێت و
داواکاری بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌فسه‌ری ناوبراو پێشکه‌ش بکرێت. له
داواکاریه‌کاندا که دڵسۆزی قوربانیان و ناوه‌ندی چاک وه‌کو
ڕێکخراو و کۆمه‌ڵێ له ئه‌ندامی چاک ناردوویانه، کۆمه‌ڵێ
ده‌کومێنت هاوپێچی داواکه کراون که به‌شداربوونی ناوبراو له
تاوانی ژینۆسایدی ئه‌نفالدا ئاشکرا ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی چاک به‌هیوا
بوو دادگای نه‌مسا له‌م بواره‌دا ده‌ستوبرد بکات و
زوو ئه‌و تاوانباره ده‌ستگیر بکرێت و دادگایی بکرێت، به‌ڵام ئه‌و
کاره دواکه‌وت. داواکارین وڵاتی نه‌مسا به‌ئه‌رکی یاسایی خۆی
هه‌ڵسێت و گرتنی به‌زووترین کات ئه‌فسه‌ری تاوانبار ده‌ستگیر
بکرێت.
به مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر وڵاتی نه‌مسا و
بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره ئه‌فسه‌ری تاوانباری ناوبراو ده‌ستگیر
بکرێت، ناوه‌ندی چاک بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌و کاره، به کار و چاڵاکی
پێویست له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ڵده‌ستێت.
ناوه‌ندی چاک
www.chak.be
chak_org@yahoo.com