ناوه‌ندی چاک له ستۆکهۆڵم قوربانیانی کاره‌ساتی ئه‌نفالی
به‌بیرهێنایه‌وه
ڕۆژی 13/4/2008، کاتژمێر 13:00 به‌کاتی ئه‌وڕوپا، کۆمیته‌ی سوێدی
ناوه‌نده چاک هه‌ستا به سازدانی خۆپیشاندانێکی هێمنانه
له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراقیدا له ستۆکهۆڵم، سه‌رباری خراپی ئاو
و هه‌وا و باران به‌ڵام دیسانیش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری
خۆپیشاندانه‌که بوون .




خۆپیشانده‌ران گۆره‌پانی به‌رده‌م سه‌فاره‌تیان به وێنه‌ی تاوانه
کۆمه‌لکوژیه‌کان و جه‌لادانی ئه‌نفال نه‌خشاندبوو، دروشمێکی
گه‌وره‌ش له‌سه‌ری نوسرابوو: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق داوای لێبوردن
له گه‌لی کورد بکات، که جێگای سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمۆبیل و
هاوڵاتیانه به‌به‌رده‌م خۆپیشاندانه‌که تێده‌په‌ڕین.
دواتر قادر نادر ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک له وته‌یه‌کی کورت‌دا
ئاماژه‌ی به‌هۆکاری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌که کرد و
روونیکرده‌وه که به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 14- 4 له ئه‌نفالی 3
که‌له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و گونده‌کانی ( مله سوره و کۆله
حه‌مه جۆی ) زیاتر له 20000 ژن ومنداڵی کورد له‌و ناوچه‌یه‌دا،
له‌لایه‌ن میری ئه‌نفالچیان فه‌تاح به‌گی جاف ته‌سلیم به
سوپاکه‌ی سوڵتان هاشم کران . ئێستایش فه‌تاح به‌گ له‌ژێر سایه‌ی
به‌رپرسانی کورد له‌که‌لار و ناوجه‌رگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفالکراوه‌کاندا، وه‌کو پاشایه‌ک ده‌ژی.
دواتر هاوڕێ هیرانی، به‌زمانی سوێدی، به‌ناوی (ناوه‌ندی چاک)ه‌وه
وتارێکی بۆ ئاماده‌بواندا، که حکومه‌تی عیراق پێویسته داوای
لێبوردن له‌خه‌لکی کوردستان بکات و سزای دادگاش جێبه‌جی بکات ،
وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م خه‌باته تا داخوازیه‌کان جێ
به‌جێ ده‌بێت .


له کۆتایشدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد (یاکوب یونسۆن) به‌ناوی
پارتی چه‌پی سوێدییه‌وه، وتارێکی گرنگی پێشکه‌ش کرد، تێیدا باسی
ئه‌وه‌ئ کرد که ئه‌نفال جینۆسایده و له‌لایه‌ن پارتی چه‌په‌وه
وه‌کو جینۆساید ددانی پێدا نراوه، ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌که‌ن که په‌رله‌مانی سوێد به‌فه‌رمی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید
بناسێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بڕیاره له 11/06/2008
له په‌رله‌مانی سوێد، گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به
جینۆسایدا بکرێت. هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که پارته‌که‌یان
له‌ساڵی 2006 وه داوای کردوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
رۆژی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو رۆژی جینۆسایدی به‌دژی گه‌لی کورد
بناسێنرێت.




دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک ( کیوماس ئه‌لماسی) و
کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی، شانۆگه‌ری مه‌رگ، نیشاندرا که پۆلێک له
خه‌مخۆرانی ئه‌نفال جلی مه‌رگیان له‌به‌رکردبوو و چه‌ند که‌سێکیش
تابوتێکیان هه‌ڵگرتبوو که ئاڵای کوردستانی تێوه پێچرابوو وه‌کو
سیمبوڵێک بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال، که‌سێکیش که ئاڵایه‌کی عێراقی
به‌ده‌سته‌وه بوو و ده‌موچاوی به‌ستبوو وه‌کو سیمبوڵێک بۆ
جه‌لاده‌کانی به‌عس به‌ره‌وه به‌رده‌م سه‌فه‌راتی عێراق له پێش
خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ره‌وه به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌ت رۆیشتن و
تابووته‌که‌یان له به‌رده‌م سه‌فاره‌ت دانا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین
که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژی پشوو بوو، به‌لام دیسانیش (دارا
ئه‌حمه‌د بێ که‌س سکرتێری تایبه‌تی سه‌فیر و ئه‌حمه‌د دارا تۆفیق
کارمه‌ند له‌سه‌فاره‌ت) پێشوازیان له خۆپیشانده‌ران کرد و به‌خێر
هاتنیان کردن. دواتر له‌گه‌ل نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران که
پێکهاتبوو له ( یاکوب یۆنسۆن ،کاوه ئه‌مین، ڕووناک شوانی،ئخلاس
حسێن ، فه‌لاح ڕه‌شید) کۆبوونه‌وه، وه‌فه‌که په‌یامی
خۆپیشانده‌رانیان گه‌یانده کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌ت که له‌م
خاڵانه‌ت خواروه‌دا چڕکرابوونه‌وه:
جێ به‌جێکردنی سزای دادگا به‌سه‌ر( سوڵتان هاشم،عه‌لی کیمیاوی،حسێن
ڕه‌شید)، ده‌بێت حکوومه‌تی عێراقی داوای لێبووردن له خه‌ڵکی
کوردستان بکات و قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان بکاته‌وه
و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له ئه‌نفالکردنی کورددا هه‌بوو
هه‌بوو به‌بێ جیاوازی راپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و سزای خۆیان
وه‌ربگرن.


شایه‌نی وتنه که چه‌ندی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی سوێدی و کوردی
ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوو و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان گرت که
به‌شێکیان ئه‌مانه‌بوون: (که‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژ، کوردسات و نه‌ورۆز
تێڤێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رتی ئاژانسی ده‌وڵه‌تی سوێد (TT).
له کۆتایدا کاک کاوان به‌ناوی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه، سوپاس و
ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی چاک کرد‌و، پشتگیری له داخوازی
خۆپیشانده‌ران کرد.
ناوه‌ندی چاک
کۆمیته‌ی سوێد
14/04/2008
www.chak.be
www.chaknews.com