ده‌قی بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق بۆ
به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال و كیمیابارانی كورد
April 14, 2008
فه‌همی ساڵح (سبه‌ی):
په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌یدا كیمیابارانی
كورد و ئهنافال و ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و كورده فه‌یلییه‌كانی
به جینۆساید دانا و له‌مباره‌یه‌وه بڕیارێكی ده‌ركرد كه ئه‌مه
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بڕیار
له ژێر رۆشنایای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوری عیراقی ئاماژه‌ی بۆكردووه
به‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره زمانگۆ و سه‌دای عه‌زاب و ناسۆرییه‌كانی
گه‌لی عیراقه له‌وه‌ش عه‌زاب و ناسۆری پاكتاوی نه‌ژادی له
قه‌سابخانه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه) و بارزان و ئه‌نفال و كورده
فه‌یلییه‌كان، به دووپاتكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای تاوانی عیراقی
تایبه‌ت به گونجاندنی ئه‌و واقیعانه‌ی پرۆسه به‌دناوه‌كانی
ئه‌نفالی گرتووه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه جینۆسایدن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی
گه‌لی كورد له كوردستانی عیراق رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه له كوشتن
و بڕین و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌وه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده.